نزیکبوونه‌وه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراقی ته‌نها پـێویسـتی به هه‌ڵوێسـتێـکی فه‌رمی لایه‌نی کوردی ماوه بۆ پـشـتگیریکردنی کاندیدێـک بۆ پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
خالید ئه‌سه‌دی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوسـتاندنکاری ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند ئیتیلافه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ڕێـکه‌وتنێـکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر 25 خاڵ بۆ کارنامه‌ی حکومه‌تی داهاتوو.
ئه‌سه‌دی ده‌رباره‌ی چۆنێتی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ده‌ڵێت داواکانی لایه‌نی کوردی که له وه‌ره‌قه‌یه‌کی 19 خاڵیدا پـێشـکه‌ش کرابوو زۆربه‌ی به‌نده‌کانی داخوازیـیه‌کان ده‌سـتورین و سه‌رجه‌م لایه‌ن و لیسـته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن وه‌ک به‌شێـک له داواکاریـیه نیشـتیمانیـیه‌کان ته‌ماشای ده‌که‌ن.
هاوکات ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌ڵێت له نێو ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی که هه‌ردوو لایان ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ری به‌ندی 140 ی ده‌سـتور تایبه‌ته به ناوچه دابڕاوه‌کان و دۆسیـیه‌ی پـێشـمه‌رگه‌ی تێدایه.
هه‌روه‌ها خالید ئه‌سه‌دی ڕایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی‌دا کاندیدیان بۆ پـۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانیـیه و بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش نوری ئه‌لمالیکیـیه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:18 خوله‌كه.