به‌غدای پایته‌خت و شـاره‌کانی دیکه‌ی عێراق خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ریـیان به‌خۆیانه‌وه بینی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێـگای پـرسیاره ئه‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌ی چاوه‌ڕێی لێـده‌کرا خۆپـیشـاندانی ملیۆنی لێـنه‌که‌وته‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی به‌غدا له هه‌زار که‌س تێنه‌په‌ڕیوه و هۆکاره‌که‌شی پاش ئه‌و به‌یانـنامه‌یه بوو که هه‌ر یه‌که له موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری سه‌دریـیه‌کان و گوته‌بێژی گه‌وره مه‌رجعی ئاینی شیعه عه‌لی سیسـتانی له ئێواره‌ی دره‌نگی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌دا داوایان کرد ماوه‌ی 6 مانگ مۆڵه‌ت بدرێته حکومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی و پاشان هه‌ڵسه‌نگاندن له خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی کابینه‌که‌یدا بکرێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شـدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی عێراق له دوو کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا داوایان له سه‌رجه‌م چین و توێژه جه‌ماوه‌ریـیه‌کانی عێراقی کرد، ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ی بڕیاره ئه‌نجامی بده‌ن ده‌رباره‌ی خراپی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی هه‌لی کار و چاکسـازی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوێـکی زۆر زووه و جارێ حکومه‌ت ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌کانی یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه و نزیکه‌ی یه‌ک هه‌فته‌شه بوجه‌ی گشـتی سـاڵی 2011 په‌سه‌ندکراوه.
مالیکی و جه‌عفه‌ری له وتاره‌کانی دوێنێـیاندا داوایان له پیاوانی ئاینی و مه‌رجه‌عه‌کانی شیعه کرد ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بۆ درێژ بکرێته‌وه و پاشـان هه‌ردوو لایه‌نی ئاینی و ده‌سه‌ڵات پـێـکه‌وه گه‌یشتبنه ڕێـکه‌وتنێـک بۆ دواخسـتنی خۆپـیشـاندانه‌که، ئه‌مه‌ش به ئاشـکرایی له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا ئه‌م ڕێـکه‌وتنه سیاسیـیه‌ی پـێوه دیاربوو، که زۆربه‌ی ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌که پاش داواکه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در و عه‌لی سیسـتانی ئه‌مڕۆ به‌شـداری خۆپـیشـاندانه‌که‌یان نه‌کردبوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:26 خوله‌كه.