جارێـکی تر مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی هه‌رێم له عێراقدا وه‌ک چاره‌سه‌ری بنبڕکردنی قه‌یرانی سیاسی پـێشـنیاردهکرێت و سووننه‌کان که پـێـکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی عێراقن له ئامادهسـازی پـێـکهێنانی دووه‌م هه‌رێمی جوگرافین له عێراقدا پاش هه‌رێمی کوردسـتان.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که دیاریترین سه‌رکرده‌ی ئێسـتای عێراق له پـێـکهاته‌ی سـووننه‌کان ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له دوو سه‌ردانی فه‌رمیدا بۆ ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ئه‌م بابه‌ته‌ی وروژاندووه و جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئاگادارکردۆته‌وه که سـووننه‌کان یان جیا ده‌بنه‌وه له عێراق یان هه‌رێمێـکی جوگرافی سه‌ربه‌خۆ پـێـکده‌هێنن. له ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاگهیاندنهکهشـیدا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له واشنتن ده‌ڵێت سووننه‌کان له عێراق بێ ئومێد بوون. هه‌روه‌ها له پـرۆسه‌ی سیاسیش په‌راوێزخراون. له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیهشیدا له به‌ریتانیا سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ڵێت سووننه‌کان له عێراق وه‌ک هاوڵاتی پـله دوو ته‌ماشا ده‌کرێن، ئه‌گه‌رچی له ڕووه سیاسیـیهکهیهوه ئه‌م لێـدوانانه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان جۆرێـکه له ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌کان.
له لایه‌کی تریشه‌وه زۆربه‌ی پارێزگاکانی عێراق له باڵادهسـتی حکومه‌تی ناوه‌ندی نیگه‌رانن، به شێوازێـک ئاسـتی هه‌ژاری و بێ‌کاری و بنیاتنان له هیچ پارچه‌یه‌کی عێراق نه‌شونمای نه‌کردووه بێـجگه له هه‌رێمی کوردسـتان که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێـکی سهربهخۆیـه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:05 خوله‌كه.