به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له شـاند‌ی ڕاگه‌یاندی ئێرانیـیه‌وه له به‌غدا بڵاوده‌بێته‌وه، درێژبوونه‌وه‌ی دانوسـتاندنی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا که به گرووپی P5+1 ناسراون ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی له دوێنێ شه‌وی ڕابردووه‌وه ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه یان سووککردنی سزا ئابوریـیه‌کانی سه‌ر ئێران نه‌هاتووه‌ته کایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سوور بووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و درێژه‌دان به سـزاکانی سه‌ر ئێران، به‌ڵام لایه‌نی ڕووسی ئه‌م پـێشـنیاره‌ی قبوڵ نه‌کردووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی درێژبوونه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی دوێنێ بوو بۆ ئه‌مڕۆ.
شایه‌نی باسه دوای کۆبوونه‌وه داخراوه‌کانی خولی دووه‌می ئه‌مڕۆ و دانیشـتنه تایبه‌ته‌کانی نێوان وڵاتانی گرووپی P5+1 ، سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ها بڕیاربوو له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رئه‌نجام و ڕێـکه‌وتنی دانوسـتاندنه‌کانی ئه‌م دوو ڕۆژه ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی نێوان سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆکی وه‌فدی ئێرانی و کاثرین ئاشـتون نوێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا که نزیکه‌ی 40 خوله‌ک کۆبوونه‌وه‌که‌یان درێژه‌ی کێشـا، پاش کۆتایی‌هاتنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که دواخرا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆکاره‌که‌ی بکرێت. له کاتێـکدا که بۆ جه‌لیلی و ئاشـتون کۆنگره‌که ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
جێی ئاماژه‌پـێکردنه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شوێن و جێـگای دانوسـتاندنه‌کانه‌وه زانیاری ئه‌وه‌ی ئاشـکراکردووه تاوه‌کو پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هیچ ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌یشـتوون، وه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که دوابخرێت بۆ پاش خولی سێـیه‌می دانوسـتاندنه‌کان که له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ده‌سـتیپـێـکردووه.
له لایه‌کی تره‌وه لایه‌نی ئێرانی 5 پـێشـنیاری پـێشـکه‌ش کردووه وه‌ک ده‌ستپـێشخه‌ریـیه‌ک بۆ تێـگه‌یشتن له دۆسێی به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی. هه‌روه‌ها سه‌عید جه‌لیلیش به‌ڵێنی به لایه‌نی عێراقی داوه که هاوکاربێت له سه‌رخسـتنی کۆبوونه‌وه‌که به ئه‌نجامێـکی ئیجابی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ئێرانیش خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه دانیشتنه‌کانی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌غدا زۆر جیاوازتر له گفتوگۆکانی خولی پـێشـووتری ئسته‌نبوڵ ڕێـکه‌وتنێـکی به‌دوادا بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.