له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه ده‌ره‌کی و ناوخۆیـیه‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌و لیسته ئه‌یاد عه‌لـلاوی گه‌یشـته پارێزگای نه‌جه‌ف، بۆ بینینی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌کان عه‌لی سیستانی.
ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی شـاند‌ی لیسـتی ئه‌لعێراقیه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لـلاوی گفتوگۆکردنه له‌گه‌ڵ عه‌لی سیسـتانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی عێراق ده‌رباره‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو. هه‌روه‌ها دڵنیاکردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌عی دینی له‌سه‌ر ڕێزگرتن له ده‌سـتور و هاوبه‌شی نیشـتیمانی سه‌رجه‌م پـێـکهاته‌کانی عێراق له کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتوودا.
ئه‌مه له کاتێـکدایه کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌یاد عه‌لـلاوی دواکه‌وت بۆ کاتێـکی نادیار و پـێشـبینیش ده‌کرێت ئه‌و چاوپـێـکه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رکرده ڕوو نه‌دات. پاش ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لـلاویدا دیاری نه‌کرێت و به‌س چاوپـێـکه‌وتن بێت، ئه‌و دیداره بێ به‌رهه‌مه و پـێویست به‌و کۆبوونه‌وه‌یه ناکات.
ده‌توانن گوێبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 4 خوله‌که.