سه‌رکردایه‌تی کورد له به‌غدا پـێـکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی به هه‌وڵ و کۆششی خۆی ده‌زانێت و لایه‌نه عێراقیـیه‌کانیش کاتێـک ڕازیبوون نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حکومه‌ته بکات به‌و مه‌رجه بووه پابه‌ندبێت به ده‌سـتوری عێراق و ڕێـکه‌وتی سیاسی هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ده‌سـپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی که حکومه‌تی شه‌راکه‌تی هێناوه‌ته کایه‌وه و له کاتێـکدا بووه هه‌موو لایه‌نه‌کان متمانه‌ی خۆیان به‌خشیوه‌ته ئه‌و چاره‌سه‌ره نیشـتیمانیـیه‌ی که کورد پـێشـنیازی کردووه و تیایدا چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت به هاوسه‌نگی و شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه دیاریکرواه و مه‌رجی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ش بووه که هه‌ر سێ پـێـکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئیمزایان کردووه.
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی بارزانی ڕێکه‌وتنی نیشـتیمانیـیه، به‌ده‌ر له‌م ڕێکه‌وتنه‌ش لایه‌نی کوردی ڕێکه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کاندا و هه‌روه‌ها ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:23 خوله‌كه.