هه‌ڵگرتنی پـرسیاری نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری گشتی عێراقیدا گرفت و کێشه‌یه‌کی تری به دوای خۆیدا هێنا پاش ئه‌وه‌ی عه‌لی بابان وه‌زیری پـلاندانانی عێراقی خانه‌ی پـرسیاری نه‌ته‌وه‌ی به شـتێـکی بێ سوود ناوبرد له سه‌رژمێریدا. وه‌زیره‌کانی کوردیش له حکومه‌تی ناوه‌ندی دژ به هه‌ڵوێسـتی عه‌لی بابان ڕاوه‌ستان و به لێـدوانێـکی نافهرمیانهیان ناوزه‌دکرد.
شایه‌نی باسه یاسای ژماره 40 سـاڵی 2008 که تایبه‌ته به سه‌رژمێری گشـتی له عێراقدا وه‌زیری پـلاندانانی عێراقی وه‌ک سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری له عێراقدا دیاریکردووه.
هاوکات ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی عه‌لی بابان له کاتێـکدایه که پـێش ماوه‌یه‌ک لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری هه‌رێمی کوردسـتان وه‌زاره‌تی پـلاندانانی عێراقی ئاگادارکرده‌وه که پـێویسته به‌پـێی ده‌سـتور پـێـکهاته و نه‌ته‌وه‌کانی عێراقی له فۆرمی سه‌رژمێریدا تۆماربکرێن.
به‌ڵام پـێچه‌وانه‌ی ئاگاداریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی له عێراقدا ئه‌نجامدراون، عه‌لی بابان پـێشـنیازی لابردنی پـرسی نه‌ته‌وه‌ی کرد له سه‌رژمێری ئه‌مسـاڵدا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته شه‌قامی کوردی نیگه‌ران و تۆڕه کرد و به‌رپـرسـانی کوردیش له به‌غدا ئه‌م هه‌نگاوه به خزمه‌تکردنی ئه‌جیندای ده‌ره‌کی و ناحه‌زانی فره نه‌ته‌وه‌یی له عێراقدا و به تایبه‌تی دژ به گه‌لی کوردی ده‌ژمێرن.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:57 خوله‌كه.