وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی به بۆنه‌ی سه‌ری سـاڵی کوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه چه‌ندین په‌یامی سیاسی به گوێی خه‌ڵـکی عێراق و هێز و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی دا، که ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ند له ئاست خواستی شه‌قام و هیچ لایه‌نێـکدا نیـیه، ته‌نانه‌ت به‌شـداربووانی ده‌سه‌ڵاتیش به سوونه و شیعه و کورده‌وه.
بارزانی له وتاره‌که‌یدا گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه بڵێن ئیتر به‌سه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت و خه‌ریکه چه‌ند که‌سێـک حوکمی عێراق به‌ره‌و دیکتاتۆریـیه‌ت ده‌بن.
پاشان له به‌شێـکی تری وتاره‌که‌یدا بارزانی ده‌ڵێت عێراق له قه‌یرانێـکی جدیدایه و ده‌بێت له که‌مترین ماوه‌دا لایه‌نه عێراقیـیه‌کان چاره‌سه‌ری تاکڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بکه‌ن، چونکه زۆرداری له که‌س قبوڵ ناکه‌ن و له‌گه‌ڵ میلـله‌تدا بڕیارێـکی تر ده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا و له سێ وتاری جیاوازدا، بارزانی ئاماژه به مه‌ترسیـیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ده‌کات و هۆشیاریش ده‌دات له ئه‌گه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان و دۆسیـیه چه‌ق به‌سـتووه‌کان و په‌راوێزخسـتنی لایه‌نه به‌شـداربووه‌کان له حکومه‌ت و تاکڕه‌وی له بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌م باره‌یه‌وه و له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا عیزه‌ت شابه‌نده‌ر سه‌رکرده‌ی باڵای ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌ڵێت" برای به‌ڕێز سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له وتاره‌کانیدا هه‌میشه باس له سووننه و شیعه و کورد ده‌کات، به‌ڵام له وتاری مالیکیدا ئه‌م باسه کۆتایی‌هاتووه. مالیکی وتاره‌کانی نیشـتیمانیـیه، واته ئه‌و جیاوازیـیانه‌ی له نێوان ئه‌م دوو قوتابخانه‌یه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌یه چۆن بیروبۆچوونه‌کان یه‌ک‌ده‌گرنه‌وه له داهاتووی عێراقدا."
پاشان عیزه‌ت شابه‌نده‌ر ده‌ڵێت له ڕژێمی دیموکراسیدا ده‌سه‌ڵات بۆ زۆرینه‌یه، ئینجا ئه‌و که‌سه شیعه بێت یان کورد یان سووننه گرنگ نیـیه، به‌س مه‌رجه زۆرینه‌ی سیاسی پـشـتیوانی بکات.
له به‌شی کۆتایی لێـدوانه‌که‌شیدا ئه‌م سه‌رکرده‌ی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌ڵێت کاتێـک ئێمه به تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌گه‌ری ڕازی‌بووین و هه‌روه‌ها به دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیش ڕازی‌بووین، بارودۆخێـک ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زاڵ‌بووین به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا، ده‌بێت ڕووه‌و ڕۆشنبیری زۆرینه‌ی سیاسی بڕۆین نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ڕۆشنبیری زۆرینه‌ی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی بمێنینه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ته‌شه‌نه‌کردنی ناکۆکی سیاسی و چڕبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان بۆ دۆخێـکی مه‌ترسیدار له کاتێـکدایه باری ئاسایش و هێرشی به‌رده‌وامی گرووپه چه‌کداره‌کان، قه‌یرانه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه به جۆرێـک له ڕووی سیاسیـیه‌وه وتاری سه‌رکرده‌کان یه‌ک ناگرێته‌وه و جیاوازی هه‌یه. له ڕووی ئاسایشی وڵاتیشه‌وه عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆر ڕزگاری نه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:12 خوله‌كه.