ئه‌مڕۆ شه‌ممه قایمقامی شارۆچکه‌ی خاڵسی سه‌ر به پارێزگای دیاله مۆڵه‌تی سێ ڕۆژی داوه‌ته هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق ڕاده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ن. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕێـگه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و به‌غدا داده‌خات.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ر به فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌م لێـدوانه له که‌سێـکی به‌رپرسه‌وه دراوه، بۆیه له دوێـنێوه په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله کردووه و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه. ده‌شڵێت فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان گوتوویه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌ن ڕێگه و بانه‌کان بگیرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:27 خوله‌كه.