ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌دا که به‌غدای پایته‌ختی عێراق و 6 پارێزگای تری عێراقی کرده ئامانج و نزیکه‌ی 250 قوربانی لێـکه‌وته‌وه له نێوان کوژراو و برینداردا.
هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ که به ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو و بۆمبی چێنراو ئه‌نجام‌دران، کۆی گشـتیـیان 17 ته‌قینه‌وه بوو له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا له یه‌ک نه‌خشه و پـلاندا ئاسایشی عێراقیان شێواند، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که چه‌ندین ڕێ‌وشـوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ دابینکردنی ئاسایشی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا، به‌ڵام به‌ر له به‌سـتنی ئه‌و کۆبوونه‌وه باڵایه و پـێشـوازی سه‌رۆک و پاشـای وڵاتانی عه‌ره‌ب، زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه په‌یامێـکی خراپـی ئاسایشی عێراقی ده‌رخست.
ئه‌مڕۆ له نزیـک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق خاڵه‌کانی پـشـکنین به‌زێندران و هێرش کرا و هه‌روه‌ها هه‌وڵی تێرۆرکردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا کامل ئه‌لزه‌یدی درا و که‌سێـکی خۆکوژ هه‌وڵی دا به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا خۆی بته‌قێنێته‌وه، ئه‌لزه‌یدی ڕزگاری بوو به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی برینداربوون.
هه‌ر له گۆڕه‌پانی عه‌لـلاوی له نزیـک ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراودا 12 هاوڵاتی برینداربوون.
له ناوچه‌ی مه‌نسوری ناوه‌ڕاستی به‌غداش له هێرشێـکی چه‌کداریدا 3 پاسه‌وانی کڵێسـایه‌ک کوژران.
له باشوری به‌غدا و شـارۆچکه‌ی مه‌حمودیـیه له هێرشێـکدا که به ئۆتۆمبیلێـکی مینڕژکراو ئه‌نجام‌درا 6 هاوڵاتی برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ ته‌نها ئاسایشی به‌غدایان نه‌به‌زاند، به‌ڵـکو 6 پارێزگای دیکه‌ی عێراقیش له باکور و ناوه‌ڕاست و باشور کرانه ئامانج که له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پارێزگای که‌ربه‌لاش که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه و له دوری 180 کیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژئاوای به‌غدایه، دوو ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو ته‌قیـیه‌وه و له ئه‌نجامدا 69 کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه که له نێوانیاندا هاوڵاتی به شناسنامه ئێرانیشی تێدایه.
هه‌ر له باشوری عێراق و له پارێزگای بابلیش له هێرشێـکدا که‌سێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو له ناوچه‌ی باب ئه‌لمه‌شهه‌د له ناوه‌ڕاستی شـاری حلـله خۆی ته‌قانده‌وه 40 قوربانی لێـکه‌وته‌وه له نێوان کوژراو و برینداردا.
له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای به‌غداش له هه‌وڵێـکدا بۆ تیرۆرکردنی پارێزگاره‌که‌ی قاسم محه‌مه‌د ئه‌لفه‌هداوی، ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا له ناوه‌ڕاستی شـاری ڕومادیدا له شه‌قامی مسته‌ودع خۆی ته‌قانده‌وه، هه‌رچه‌نده پارێزگاری ئه‌نبار ڕزگاری بوو به‌ڵام 11 که‌س له سه‌رنشینانی کاروانه‌که‌ی کوژران و برینداربوون که له نێوانیاندا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای حه‌دیسه‌ی تێدایه.
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێـکی تریش هه‌ر له شـاری حلـله ته‌قیوه‌ته‌وه و قوتابیـیه‌کی زانکۆی ته‌مه‌ن 18 سـاڵی کوشـتووه.
له باکوری عێراق و له پارێزگاکانی موسڵ و که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دینیش چه‌ندین هێرشی تێرۆرسـتی ئه‌نجام‌دران که زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان ده‌که‌وێته پارێزگای که‌رکوکه‌وه که به‌پـێی دوا ئاماری پـۆلیسی ئه‌و شـاره کوژراو وبرینداره‌کانی که‌رکوک گه‌یشـتووه‌ته 72 که‌س.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:16 خوله‌كه.