بۆ جارێـکی تر و له ناوچه‌یه‌کی تردا چه‌ندین گۆڕی به کۆمه‌ڵی پـرۆسه‌ی ئه‌نفال دۆزرایه‌وه. بیابانی مه‌هاری له‌سه‌ر سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سعودیـیه که ده‌که‌وێته 180 کیلۆمه‌تری دوری ڕۆژئاوای پارێزگای دیوانیـیه، 41 گۆڕی به کۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه که له پـشـکنینی ته‌نها چوار گۆڕیاندا نزیکه‌ی 300 ته‌رمی قوربانیانی ئه‌نفالی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌رکه‌وتوون که به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی تیمی پـسـپـۆڕی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان ده‌ریخستووه شـناسنامه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه که به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خات کوژراوه‌کان خه‌ڵـکی ناوچه‌ی قادر که‌ره‌من. بێجگه له‌وه‌ی ته‌رمه‌کان هه‌موویان به ژن و پـیاو جلوبه‌رگی کوردیـیان پـۆشیوه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ زانیاری زیاتر هاوڕا له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێـکی کورد له په‌ر‌له‌مانی عێراق سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد و له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:26 خوله‌كه.