پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه 5 ی مانگی چوار دیاری‌کرا بۆ به‌سـتنی کۆنگره‌ی نیشـیمانی هێزه سیاسیـیه‌کانی عێراق، لیستی عێراقیـیه مه‌رجی پـێش‌وه‌ختی داناوه له به‌رامبه‌ر به‌شـداریکردنی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا.
حه‌یده‌ر مولـلا گوته‌بێژی لیسته‌که ڕایگه‌یاند عێراقیـیه به په‌رۆشه بۆ دیالۆگێـگی نیشـتیمانی ڕاسته‌قینه که چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی عێراقی لێـبکه‌وێته‌وه.
مولـلا ده‌ڵێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی له لایه‌ن لیسته‌که‌یانه‌وه خراونه‌ته ڕوو داواکاری گه‌لی عێراقن و ڕێـگه‌یه‌کیشه به‌ره‌و ڕووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. مه‌رجه‌کانیشـیان بریتین له 5 خاڵ و یه‌که‌میان جێبه‌جێـکردنی ته‌واوی به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێره، دووه‌م ده‌سـتگیرنه‌کردتی هه‌ڕه‌مه‌کی هاوڵاتیانه، سێـیه‌م ده‌سـتوه‌رنه‌دانه له کاروباری دادگا، چواره‌م ڕاگرتنی ڕێوشوێنه ناده‌سـتوریـیه‌کانه دژ به سـاڵح موتڵه‌گی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران و پـێنجه‌م ڕاگرتنی ڕه‌هه‌ندی سیـاسیـیه له مه‌سه‌له‌ی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق.
له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی به په‌له و ڕاسته‌وخۆدا نوێنه‌رانی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون مه‌رجه‌کانی لیستی عێراقیـیه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ده‌سـتکه‌وتی سیاسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. جه‌ختیش له‌وه ده‌که‌نه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌رجی پـێش وه‌خت نه له لیستی عێراقیـیه و نه له قه‌واره‌کانی تریش قبوڵ ناکه‌ن. ئه‌م هه‌وڵه‌ش بۆ له‌باربردنی هه‌وڵه‌کانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ناوده‌به‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:14 خوله‌كه.