چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له ئێسـتادا هه‌وڵێـک به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقی له ئارادایه بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له پـۆسـته‌که‌ی.
شایانی باسه ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕابردوودا هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و زۆرینه‌ی پـێـکهاته‌کانی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان پـشـتیوانیـیان له ده‌سه‌ڵاتی مالیکی ده‌کرد و ته‌نها لیستی عێراقیـیه له به‌ره‌یه‌کی ناکۆکیدا بوو، که‌چی ئێسـتا زۆرینه‌ی هێزه سیاسیـیه‌کانی به‌شـدار له حکومه‌ت به لایه‌نی کوردیشه‌وه نیگه‌رانن له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حکومه‌ته که به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی پـێـدرا و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:54 خوله‌كه.