دوای ئه‌وه‌ی له 26 ی مانگی پـێنج له به‌غدای پایته‌خت عه‌لی لامی سه‌رۆکی جێبه‌جێـکاری ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه و دادوه‌ری عێراقی تیرۆرکرا، ئه‌مڕۆ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گرووپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق به‌رپـرسیارێتی خۆی له کوشـتنی عه‌لی لامی ڕاگه‌یاند.
هاوکات له پاش تیرۆرکردنی عه‌لی لامی به که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک قاسم عه‌تا گوته‌بێژی پـرۆسه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی به‌غدا ڕایگه‌یاند بکوژی عه‌لی لامی ده‌سـتگیرکراوه و ئه‌و که‌سه‌ش ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگیری ڕژێمی پـێشـووی عێراقه.
شایه‌نی باسه له‌و کاته‌وه‌ی عه‌لی لامی تیرۆرکراوه بارودۆخی ئاسایشی عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ مه‌ترسیدارتر ده‌بێت به‌و پـێـیه‌ی تیرۆرکردنی لامی ته‌نها به‌شێـکی که‌می په‌یوه‌سته به خرابوونی ئاسایشی عێراق، به‌ڵـکو خوێندنه‌وه‌ی سیاسیـیانه بۆ کوشـتنی لامی به ڕای چاودێران ئه‌م دۆسێـیه پاش ته‌وابوونی لێـکۆڵینه‌وه په‌رده له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێـک که‌سـانی خۆحه‌شاردوو ئاشـکرا ده‌کات و به‌س به ناوهێنانیان قۆناغێـکی دژواری سیاسی و ئه‌منی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.