نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به فه‌رمی داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کات گفتوگۆ له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی ئێسـتای حکومه‌تی عێراقی بکه‌ن که ژماره‌یان 42 وه‌زاره‌ته.
مالیکی داوای کردووه له قۆناغی یه‌که‌مدا 13 وه‌زاره‌ت هه‌ڵبوه‌شێنـنه‌وه پاشانیش کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ 20 وه‌زاره‌ت که‌مبکرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای له کوتله سیاسیـیه‌کان کردووه که هه‌موو لایه‌نێـک لای خۆیه‌وه و له ئێسـتاوه ئه‌و وه‌زیرانه ڕازی بکه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو پـۆسته‌کانیان له چوارچێوه‌ی که‌مکردنه‌وه‌که‌دا بوو.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:26 خوله‌كه.