له کاتێـکدا لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراق سه‌رقاڵی کۆبوونه‌وه و ئاماده‌کارین بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی، له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراقدا به تایبه‌تی پارێزگا سـووننه نشینه‌کانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و که‌رکوکی باکوری عێراق، چه‌ندین کرده‌وه‌ی توندوتیژیان به‌خۆوه بینی و ده‌یان قوربانی لێـکه‌وته‌وه.
له پارێزگای ئه‌نبار له ئه‌نجامی 5 ته‌قینه‌وه‌دا به 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و 3 بۆمبی چێنراو هه‌تا ئێسـتا 12 کوژراو و نزیکه‌ی 25 بریندار هه‌یه و گرووپێـکی چه‌کداریش هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆمه‌ڵـگایه‌کی ئیداری شـاره‌که که به‌ندکراوانی ڕێـکخراوی قاعیده‌ی تێدایه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش پارێزگاکه و پاسه‌وانانی ئه‌و کۆمه‌ڵـگایه به‌رده‌وامه و هاتوچۆ و ڕێـگا و بانه‌کانیش له لایه‌ن حکومه‌تی ناوخۆی شـاره‌که ڕاگه‌یه‌ندرا.
پـۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند پـلانی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ ڕێـکخراوی قاعیده‌ی له پـشـته‌وه‌یه و 3 که‌سی خۆکوژ خۆی ته‌قاندۆته‌وه و هه‌وڵ دراوه باره‌گای پـۆلیسی شـاره‌که له لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵام پـلانه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و دۆخێـکی مه‌ترسیدار و حاڵه‌تێـکی خراپـی ئاسایش باڵی به‌سه‌ر پارێزگاکه‌دا کێشـاوه.
هه‌روه‌ها له شـارۆچکه‌ی بێجی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به ئۆتۆمبێلێـکی مینڕێژکراو هێرش کراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌کی پـۆلیسی بێجی له نزیک کۆمه‌ڵـگای ئیداری شـارۆچکه‌که. ده‌رئه‌نجام کوژراوێـک و 12 برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه.