له چوارچێوه‌ی ئاماده‌کاری بۆ به‌سـتنی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی و ده‌سـتنیشـانکردنی کارنامه‌ی کۆنگره‌که و ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت، وه‌ها بڕیاره سبه‌ی یه‌کشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی عێراق و نوێنه‌ران و سه‌رکرده‌ی هێز و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراق له به‌غدا کۆبـبنه‌وه.
ئامانج له‌و کۆنگره‌یه‌ش یه‌کخسـتنی گوتاری سیاسیـیه به‌ر له‌وه‌ی واده‌ی کۆنگره‌که بێت و هه‌وڵه‌کان به ئاڕاسته‌ی سه‌رخسـتنی.
لایه‌نه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراقدا ته‌ئکیدی له‌وه کردۆته‌وه به ته‌وافق و هاوبه‌شی نیشـتیمانی نه‌بێت حوکمڕانی له عێراقدا سه‌رکه‌وتوو نابێت.
له‌م باره‌یه‌وه فریاد ڕه‌واندوزی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشـتیمانی و که‌سایه‌تی نزیک له سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێت ئه‌م جاره ئه‌رکی سه‌رۆک تاڵه‌بانی قورس‌تر ده‌بێت و ڕه‌نگه هه‌وڵ و کاری زیاتری بوێت تاوه‌کو که‌شوهه‌وایه‌ک له کۆنگره‌که‌دا دروسـت بکات بۆ به‌دیهێنانی زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ کاری هاوبه‌ش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌رێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:36 خوله‌كه.