له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک خۆپـیشـاندان له ناوچه جیاوازه‌کانی عێراقی دژ به گه‌نده‌ڵی و بێـکاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕۆژانه‌ش له به‌غدای پایته‌خت دانیشـتوانه‌که‌ی له هه‌ندێـک ناوچه‌دا و به تایبه‌تی گۆڕه‌پانی ته‌حریر خڕده‌بنه‌وه و نیگه‌رانی شه‌قامی به‌غدا ده‌رده‌بڕن دژ به حکومه‌تی نوێی وڵات و خراپـی خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی له ڕووی نه‌بوونی کاره‌با و بێـکاری و ناسه‌قامگیری ئاسایش.
هاوکات په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندانه‌کانی شه‌قامی عێراقی له کاتێـکدایه نووسینگه‌ی نه‌جه‌فی ڕه‌وتی سه‌در له‌سه‌ر زاری موقته‌دا سه‌در مه‌لای ئاینزای شیعه و سه‌رۆک ته‌وژمی سه‌دریـیه‌کان ڕایگه‌یاندووه پـێویسته ئاماده‌باشی بکرێت بۆ خۆپـیشـاندانێـکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له عێراقدا دژ به داگیرکه‌ر و کێشه‌ی خراپـی خزمه‌تگوزاری.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنی سه‌دریـیه‌کاندا هاتووه خواست و خۆپـیشـاندانه‌کانیش ده‌بێت گوزارشت له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی عێراق بکات و دور له سیاسه‌ت بێت و به شێوازێـکی ئاشـتیانه داواکاری و خواسته‌کانی گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نرێته حکومه‌ت و لایه‌نی جێبه‌جێکار.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیشدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆک هۆز و عه‌شایره‌کانی پارێزگای بابلدا ڕایگه‌یاند خۆپـیشـاندان مافێـکی سروشتی و ده‌سـتوری هه‌موو تاکێـکی عێراقیـیه و داوای له هه‌موو وه‌زیره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی کردووه به ده‌م خۆپـیشـانده‌رانه‌وه بڕۆن و گوێ له داواکاریـیه‌کانیان بگرن. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیـیه‌کانیشی ئاگادارکردۆته‌وه ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی توندوتۆڵ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن بۆ هه‌موو خڕبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و پارێزگاری له ژیان و سه‌لامه‌تیان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌شێـکی تری قسه‌کانی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیردا پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ خۆپـیشـانده‌ران و داوای کردووه هیچ لایه‌نێـک خۆی نزیک نه‌کاته‌وه له خواسـته‌کانی هاوڵاتیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی بیقۆزێته‌وه.