به تۆمه‌تی مادده‌ی 340 له یاسای سـزادانی عێراقی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و که‌ریم ته‌میمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌سـتگیرکراون و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی کوردسـتانیش موئه‌یه‌د ته‌یب داوای ئازادکردنیان ده‌کات و گومانیشی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه هه‌یه که له‌سه‌ریان تۆمارکراوه.
ته‌یب هیوای خواست هۆکاری ده‌سـتگیرکردنی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری په‌یوه‌ندی به ناکۆکی سیاسیـیه‌وه نه‌بێت له کاتێـکدا هه‌وڵه‌کان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له ئارادان، به‌ڵام ئه‌م کاره له خزمه‌ت قه‌یرانی سیاسی‌دا نیـیه.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق عه‌بدول سه‌تار به‌یرقدار ڕایگه‌یاند فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی حه‌یده‌ری و ته‌میمی له‌سه‌ر خه‌رجکردنی پاره‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه بۆ فه‌رمانبه‌رانی تۆمارکردنی زه‌وی‌و‌زار.
به‌یرقدار له به‌شێـکی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئه‌م دۆسێـیه له پـێشـوودا دادوه‌ری لێـکۆڵینه‌وه بڕیاری ئازادکردنی بۆ به‌ڕێزان حه‌یده‌ری و ته‌میمی ده‌رکردووه، به‌ڵام ده‌سته‌ی نه‌زاهه ڕه‌خنه‌ی له بڕیاره‌که‌ی دادوه‌ر کردووه و داوای پـیاداچوونه‌وه‌شی به بڕیاره‌که کردووه له دادگای باڵای تاوانه‌کان. دادگاش بڕیاری ئازادکردنیانی هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه.
پاش به‌یرقدار ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکردنیان به فه‌رمانی دادگا بووه و به‌پـێی مادده‌ی 340 له یاسای سـزادان. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و داوایه‌ی له‌سه‌ریان تۆمارکراوه تۆمه‌ته‌که یه‌ک‌لایی بووه‌وه له‌سه‌ریان، ئه‌وا سزاکه‌یان له7 سـاڵ زیندانیکردن تێ‌ناپه‌ڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:37 خوله‌كه.