به‌پـێی هه‌ندێـک سه‌رچاوه له لیژنه‌ی دانوسـتانکاری لایه‌نه سیاسیـیه‌کان 80% پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان یه‌کلای کراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشـکرا بکات، نزیک له کۆبوونه‌وه‌ی شـاند‌ی دانوسـتانکار گوتی له دابه‌شـکردنی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کاندا ڕه‌چاوی ڕێژه‌ی کورسـیـیه‌کان و قه‌باره‌ی کوتله‌کان کراوه نه‌وه‌ک به‌کارهێنانی بنه‌مای خاڵ.
بۆ هه‌ریه‌که له هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی که خاوه‌نی 159 کورسی په‌رله‌مانه 16 وه‌زاره‌تی بۆ یه‌کلایی بووه‌ته‌وه که دووانیان پـۆستی سیادیـیه. وه‌زاره‌ته‌کانیش پـێـکهاتووه له ناوخۆ و نه‌وت و پـلاندانان و خوێندنی باڵا و کانزا‌کان و پـێشه‌سـازی و سه‌رچاوه ئاویـیه‌کان و شـاره‌وانی و داد و ڕۆشنبیری و کاروباری گه‌شت و گوزار و شوێنه‌وار، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی حکومه‌ت بۆ کاروباری ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی حکومه‌ت بۆ کاروباری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌تی حکومه‌ت بۆ کاروباری زلکاوه‌کان.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت لیستی عێراقیـیه‌ش 9 وه‌زاره‌تیان به‌رکه‌وتووه که دووانیان پـۆسـتی سیادیـیه. وه‌زاره‌ته‌کانیش پـێـکهاتوون له وه‌زاره‌تی به‌رگری و دارایی و کاره‌با و په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆچ و کۆچبه‌ران و ته‌ندروسـتی و وه‌زاره‌تی حکومه‌ت بۆ کاروباری کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کانیش به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه 4 وه‌زاره‌تیان به‌رکه‌وتووه و ته‌نها پـۆسـتێـکی سیادی تێدایه. وه‌زاره‌ته‌کانیش بریتین له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و بازرگانی و شـاره‌وانی و نیشته‌جێبوون و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن.
شایانی باسه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باسیشی له‌وه کردووه کوتله‌ی وه‌سه‌تیش وه‌زاره‌تی زانست و ته‌کنه‌لۆجیایان پـێدراوه و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ش دراوه‌ته مه‌سیحیـیه‌کان و وه‌ها بڕیاره تورکمانه‌کانیش له ناو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی و لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌دا پـشـکی وه‌زاریـیان بۆ دیاری‌بکرێت. یه‌زیدیـیه‌کان و شه‌به‌کیش هه‌ریه‌که و وه‌زاره‌تێـکی ده‌وڵه‌تیان به‌رکه‌وتووه.
له‌م باره‌یه‌وه جه‌عفه‌ر موسه‌ویی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نزیک بووینه‌ته‌وه له ڕاگه‌یاندنی کۆتایی دابه‌شـکردنی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان. ته‌نها گرفتێـک باس و خوازی له‌سه‌ر بکرێت چۆنێتی لێـهاتوویی و توانایی ئه‌و که‌سـانه‌یه له لایه‌ن کوتله‌کانه‌وه کاندید ده‌کرێن.
له به‌شێـکی تری قه‌سه‌کانیدا موسه‌ووی گوتی " من پـێموایه و وه‌هاش پـێشـبینی ده‌که‌م ئه‌و ماوه‌یه به‌سه بۆ به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیکی حکومه‌تی تێدا پـێـکبهێنێت. به‌ڵام پـێویسته له‌سه‌ر کوتله سیاسیـیه‌کان هاوکاری و یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک وه‌زیر بن له باشـترین که‌سـایه‌تی ئه‌و کاندیدانه‌ی پـێشـکه‌ش به حکومه‌ته‌که‌ی ده‌که‌ن، تاوه‌کو نوری ئه‌لمالیکی جارێـکی تر ڕووبه‌ڕووی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کاندیدی کوتله‌کان نه‌بێته‌وه."
شایانی باسه سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپـێردراوی عێراق نوری ئه‌لمالیکی ته‌نها ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕێی کوتله سیاسیـیه‌کان ده‌کات ناوی کاندیدکانی پـۆسـته وه‌زاریـیه‌کانی بۆ ڕه‌وانه بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نووسینگه‌ی نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه ڕایگه‌یاندووه سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووی عێراق به وه‌کاله‌ت چه‌ند پـۆسـتێـکی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت تاوه‌کو کاندیده‌کانی یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه، به تایبه‌تی پـۆسته ئه‌منیـیه‌کان. ئه‌مه له کاتێـکدایه له هه‌ندێـک پـۆسـتی وه‌زاره‌تیشـدا چه‌ند لایه‌نێـک کاندیدیان بۆ دیاریکردووه، له‌وانه سه‌دریـیه‌کان داوای هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروسـتی و کشتوکاڵ و گواسـتنه‌وه ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ریشـدا عێراقیـیه داوایان ده‌کات. دوا جار سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپـێردراوی عێراق نوری ئه‌لمالیکی به‌ڵێنی داوه پـێش کۆتایی‌هاتنی ماوه یاسایـیه‌که ناوی وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی پـێشـکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکات.