هه‌ندێـک لایه‌ن و میدیای عێراقی باس له سـازشی لایه‌نی کوردی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به داواکانی و ئه‌و وه‌رقه 19 خاڵیـیه‌ی که وه‌ک داخوازی گه‌لی کوردسـتان پـێشـکه‌شـیان کردبوو.
پاش ڕێـکه‌وتنی لایه‌نه سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی، ڕێـکه‌وتنێـکی نوێ هاتۆته گۆڕێ و شـتێـک بوونی نه‌مابێت وه‌ره‌قه‌ی کوردیـیه به بیروبۆچوونی هه‌ندێـک که‌سـایه‌تی سـیاسی عێراقی.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ندێـک له ئه‌ندامه‌کانی لیستی عێراقیـیه به دوری ده‌زانن به‌ندی 140 ی ده‌سـتور و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی داخوازی کوردی جێبه‌جێ ده‌کات له سـنووری پارێزگای که‌رکوک به ئاسانی بێته دی.
خالید شوانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتور و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه.