پاش ئه‌وه‌ی که هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بڕیاری دواخستنی دادگایی‌کردنی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقی ده‌رکرد، ئه‌مڕۆ واده‌ی ئه‌و دادگاییکردنه بۆ جارێـکی تر دواخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له دادی عێراق ڕایگه‌یاند وه‌ها بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دانیشتنه دواخراوه‌که‌ی دادگایی‌کردنی هاشمی به‌ڕێوه‌بچووایه، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی و دووباره تانه‌دانی پارێزه‌ره‌کانی له‌سه‌ر دۆسیـیهکه دانیشـتنه‌که دواخرا و واده‌یه‌کی تر دیاری‌کرا که ده‌که‌وێته ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو. هه‌روه‌ها یه‌کێـک له‌و داوایانه‌ی که پارێزه‌رانی هاشمی به‌رزیان کردووه‌ته‌وه بۆ دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق، گواستنه‌وه‌ی دۆسیـیه‌که‌ی هاشمیـیه بۆ دادگای فیدراڵی.
له به‌رامبه‌ریشـدا هاشمی ڕایگه‌یاند متمانه‌ی به دادی به‌غدا نه‌ماوه و ده‌سـتێوه‌ردان له دۆسـیـیهکهیدا ڕوویداوه و ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا، ئه‌گه‌ر بێت و دۆسـیـیه‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ پارێزگای که‌رکوک.
له لایه‌کی تره‌وه جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق هاشمی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگاداریـیه‌کی نائیلزامی له پـۆلیسی ئنتهرپولهوه به مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی، هاشمی ڕایگه‌یاند وتووێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی تورکیا کردووه، ئه‌و وه‌ڵامه‌شی ده‌سـتکه‌وتووه که حکومه‌تی تورکیا دژ به بڕیاری دهسـتگیرکردنهکهیهتی.
هاشمی سه‌باره‌ت به چۆنیـیه‌تی ده‌رکردنی ئه‌م بڕیاره‌ش له لایه‌ن پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه گوتوویه‌تی به‌بێ بنه‌ما ناوی ده‌به‌ن، چونکه پشـتی به تۆمه‌تێـکی سیاسی به‌سـتووه.
هاوکات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش له میانه‌ی سه‌ردانێـکیدا بۆ وڵاتی ئیتاڵیا له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسـاندا گوتوویه‌تی تاریق هاشمی به مه‌به‌سـتی پـشـکنینی پـزیشکی له تورکیا ماوه‌ته‌وه و دوای ته‌واوبوونی پشـکنینهکهی بۆ خاکی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:50 خوله‌كه.