لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراق چاوه‌ڕێی به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ده‌که‌ن که له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشـتی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌تا ئێسـتا هه‌نگاوه‌کانی سـازکردنی ئه‌و کۆنگره‌یه له سه‌ره‌تادایه و بڕیاره لیژنه‌ی ئاماده‌کاریش هه‌تا کۆتایی ئه‌م مانگه ڕێ‌وشـوێنی کۆنگره‌که و بابه‌تی گفتوگۆکان و لایه‌نه به‌شـداربووه‌کانی دیاری بکات.
ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌رجێـکی پـێش وه‌خت له‌و کۆنگریه‌دا قبوڵ ناکه‌ن، هه‌روه‌ها ڕازیش نابن دۆسیـیه‌که‌ی تاریق هاشمی و سـاڵح موته‌ڵه‌گ یه‌کێـک بێت له بابه‌ته‌کانی گفتوگۆکانی ئه‌و کۆنگره‌یه.
له به‌رامبه‌ریشـدا ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقیـیه ڕایگه‌یاند پـێشـنیار ده‌کات کۆنگره‌که له شـاری سلێمانی بـبه‌سـترێت و دۆسیـیه‌ی هاشمیش یه‌کێـک له ته‌وه‌ره‌کانی کۆنگره‌که بێت.
ئه‌مه له کاتێـکدا ئه‌ندامانی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕایده‌گه‌یه‌نن پـێـکهاته‌کانی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئاماده‌کردووه، له کاتی شـکسـتهێنانی کۆنگره‌که و به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی سیاسی په‌نا بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌به‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی شیعه باس له‌وه ده‌که‌ن که لایه‌نی کوردی به‌شێـکی سه‌ره‌کی حکومه‌تی داهاتوویانه، هه‌روه‌ها پـێـکهاته‌ی سـووننه‌ش پـێـده‌چێت به‌سه‌ر دوو لایه‌ندا دابه‌ش بـبێت که لایه‌نێـکیان به‌رده‌وام ده‌بێت له بایکۆتی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نی دووه‌میش که پـێده‌چێت ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رکردایه‌تی بکات له چوارچێوه‌ی به‌شـداریکردن له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:16 خوله‌كه.