ڕۆژ له دوای ڕۆژ ناکۆکی و مشـتومڕ له نێوان پـێـکهاته‌کانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا په‌ره‌ده‌سێنێت و چه‌ندین جاریش به‌ره‌نگاری یه‌کتری بوونه‌ته‌وه له دانیشـتنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقدا.
ناکۆکی سه‌ره‌کی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی له ئێسـتادا بریتیـیه له دیاریکردنی کاندیدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نیشـتیمانی. هه‌روه‌ها داڕشـتنی قانونی پـشـکنه‌ره گشـتیـیه‌کان و کاندیدی وه‌زیری پلان‌دانان. ته‌نگه‌ژه سیاسیـیه‌کانیش به تایبه‌تی له نێوان ڕه‌وتی سه‌در و ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانوندایه.
شایانی باسه کوتله‌ی سه‌دریـیه‌کان که خاوه‌نی ته‌نها 40 کورسی په‌رله‌مانی عێراقن له پـێـکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانیدا پـشـتیوانی نوری ئه‌لمالیکیان کرد بۆ وه‌رگرتنی پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوتله‌ی سه‌دریـیه‌کان به‌شـدارێـکی سه‌ره‌کی حکومه‌تی نوێی عێراقیشن که‌چی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان ده‌رفه‌تی شه‌ش مانگی داوه‌ته حکومه‌تی عێراق تاوه‌کو داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵک جێبه‌جێ بکات. به پـێچه‌وانه‌وه داوا ده‌کات خه‌ڵـکی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپـیشـاندان بکه‌ن.
له به‌رامبه‌ریشـدا نوێنه‌رانی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕایده‌گه‌یه‌نن وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی حکومه‌تی نوێی عێراق به ده‌ست ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کانه‌وه‌یه و باشتر وایه خۆیان وه‌ڵامی داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵـکی بده‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:38 خوله‌كه.