Accessibility links

گەڕانەوەی زیاتر لە 40 هەزار هاوڵاتی بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاویکردەوە زیاتر لە 40 هەزار هاوڵاتی مەدەنی گەڕاونەتەوە بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەو هێرشەی حکومەتی سوریا کردییە سەر غوتەی ڕۆژهەڵات توندوتیژترین هێرشی حکومەت بووە تا ئێستا لە جەنگی ناوخۆی سوریادا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی لە ئەنجامی هێرشەکانی حکومەتدا بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات 1600 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. حکومەتی سوریاش دەڵێت ئەمن و ئاسایش دەگەڕێنێتەوە بۆ دیمەشق کە لە ماوەی جەنگەکەدا ڕووبەڕووی بۆمبارانێکی زۆر بۆوە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە.

دەزگای ئینتەرفاکس لە زاری وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاویکردەوە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێردا 1123 چەکداری ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان شاری دۆمایان بەجێهێشتووە لە غوتەی ڕۆژهەڵات.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا لەو کاتەوەی ڕێکەوتنە مرۆییەکان دەستی پێکردووە لە غوتەی ڕۆژهەڵات 2269 چەکداری ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان دۆمایان بەجێهێشتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG