Accessibility links

ئەگەری گەیشتنی کومەکی مرۆڤایەتی بۆ غوتەی خۆرهەڵات


یونیسێف دەڵێت ڕەنگە حکومەتی سوریا ڕێگا بدات کاروانێكی هەڵگری یارمەتییەکانی مرۆڤایەتی بۆ ١٨٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی شاری دووما، لە ناوچەی دەورەگیراوی شاری غوتەی خۆرهەڵات، رۆژی یەک شەمە ئەنجام بدرێت.

بەڕێوەبەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوەراستی یونیسێف،واتە سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یارمەتی کردن بە منداڵان، ئەو هەواڵەی رۆژی هەینی ڕاگەیاند.

ئەو گوتی ڕێککەوتنەکانی سەرەتایی، بۆ یارمەتی گەیاندن بە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بوو ئەوانەی لە غوتەی خۆرهەڵات دەوریان گیراو بوو، و هیچ ڕێکەوتنێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە هاتنەدەری نزیکەی ١٠٠٠ کە ئەوپەڕی پێویستیان بە کومەکی پزشکی هەیە وەدەست نەهاتووە.

یونیسێف دەڵێت نیشانەکانی حکومەتی سوریا ئەوە دەگەیەنن کە یارمەتییەکانی مرۆڤایەتی دەکرێت ٤ی مارس (یەک شەمە) بگاتە ناوچەی غوتەی خۆرهەڵات.

حکومەتی سوریا هێرشی زۆر توندی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دەست پێکردووە کە تا ئێستا کەسانی مەدەنی زۆر کوژراون.

XS
SM
MD
LG