Accessibility links

کۆمەڵەی سوری: هێمنی باڵی کێشاوە بەسەر غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریادا


کۆمەڵەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی بە گشتی لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە هێمنی باڵی کێشاوە بەسەر سەرتاسەری غوتەی ڕۆژهەڵاتدا.

ڕۆژی سێشەممە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕوسیا بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەستی پێکردووە.

کۆمەڵەکە وتی هێمنی باڵی کێشاوە بەسەر شارۆچکە و گوندەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتدا بێجگە لە بۆمبارانێکی کورت نەبێت کە پێش ئەوەی ئاگربەستەکە جێبەجێ بکرێت هەبوو.

ئامانج لەم ئاگربەستەی ڕوسیاش ئەوەیە کە ڕێگە بدرێت بە خەڵکەکە ئەو ناوچانە جێبهێڵن کە هێرشەکانی حکومەتی سوریا کردوونیەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش وتی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بە ڕێکەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریادا دراونەتە بەر ئامانج لێیان یارمەتیدانی هاوڵاتیانی مەدەنیە تاوەکو ناوچەکە جێبهێڵن و نەخۆش و بریندارەکان دەربکرێن.

جێی ئاماژەیە غوتەی ڕۆژهەڵات کۆتا ناوچەی گەورەی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنە لە نزیک دیمەشق.

XS
SM
MD
LG