Accessibility links

کۆمەڵەی مانگی سور: کاروانی یارمەتییەکان ڕۆژی پێنجشەممە دەگاتە غوتە


ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی کۆمەڵەی مانگی سوری عەرەبی سوریا زیاد مەسلاتی وتی کاروانی یارمەتییەکان کە 25 بارهەڵگرن پێداویستی و خۆراک و دەرمانیان پێیە ڕۆژی پێنجشەممە دەچنە ناو ساری دۆمای ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە.

هەفتەی ڕابردوو کاروانی یارمەتییەکان توانیان بچنە ناو دۆماوە لەنێوەندی هێرشێکی چڕی سوپای سوریادا بۆ گرتنەوەی ناوچەکە.

ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا ئیان ئیگلاند وتی حکومەتی سوریا ڕازی بووە ڕۆژی پێنجشەممە کاروانەکە بچێتە ناو شارەکەوە.

بەرپرسێکی نێودەوڵەتیش وتی " کاروانێکی گەورە دەبێت خۆراکی پێیە و هیوادارین بتوانن زۆرترین بڕ لە پێداویستییەکانی دیکە بگەیەننە ناوچەکە لەوانەش یارمەتییە تەندروستییەکان."

بەڵام وتیشی ناتوانین گرەنتی هیچ شتێک بدەین تاوەکو بارەکان هەمووی دانەگیرێن.

دواین کاروانی یارمەتییەکان کە یارمەتی خۆراکیی و پزیشکی تێدابوو وەکو کاروانەکانی دیکە نەهێڵراوە بەتەواوەتی بگەنە غوتەی ڕۆژهەڵات چونکە بەرپرسانی سوری نایانەوێت یارمەتییە تەندروستییەکان بگەنە دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG