Accessibility links

ئەڵمانیا هۆشیاری دەدات سەبارەت بە گرژییەکانی دوای ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک ترامپ


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی ئەڵمانیا نیگەرانە لە کەوتنەوەی پێکدادانی توند لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە کە سەرۆک ترامپ بەنیازە قودس وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ڕابگەیەنێت.

وەزارەتەکە سەبارەت بە گەشتەکان بۆ ئیسڕائیل و فەڵەستین وتی " لە شەشی مانگی دوانزەی 2017ەوە لەوانەیە خۆپیشاندان لە قودس و بەشی خۆرئاوا و غەززە ڕووبدات، ناتوانرێت ئەگەری پێکدادانی توند لاببرێت."

وەزارەتەکە ئامۆژگاری ئەو هاوڵاتیە ئەڵمانیانەی کرد کە دەچن بۆ قودس لەنزیکەوە چاودێری هەواڵەکان بکەن لەڕێی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانەوە.

ڕۆژی سێشەممە بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا ڕایانگەیاند سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە کە دەکاتە ئەمڕۆ قودس وەکو پایتەختی ئیسڕائیل دەناسێنێت و دەست دەکات بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG