Accessibility links

هاوپەیمانێکی مێرکڵ: بڕیاری ئەمەریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکان لە ئەڵمانیا هاوپەیمانێتی ناتۆ لاواز دەکات


ئەندامێکی باڵای حیزبەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا گرت بۆ کشاندنەوەی نزیکەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا و گواستنەوەی بنکە سەربازییەکانی بۆ بەلجیکا.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا نۆربەرت ڕۆتگن بە ڕۆژنامەی ئۆگسبێرگەر ئالگمانیەی وت " لەجێی ئەوەی تواناکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ بەهێز بکرێت، کشاندنەوەی هێزەکان لاوازی دەکات."

وتیشی " کاریگەریی سوپای ئەمەریکا زیاد ناکات بەڵکو کەم دەکات، بەتایبەتی لەنێوەندی ئەم بارودۆخەدا لەگەڵ ڕوسیا و ململانێ سەربازییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

ڕۆژی چوارشەممە ئەمەریکا ڕایگەیاند بنکە سەربازییەکەی لە شتوتگارتی ئەڵمانیاوە دەگوازێتەوە بۆ بەلجیکا، ئەمەش لەمیانەی پلانێکی فراوانتردا بۆ کشاندنەوەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG