Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: لەگەڵ پەمپیۆدا کۆدەبمەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی بەرەو واشنتن دەچێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆدا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا داوای لە ئێران کرد گۆڕانکاری تەواو بکات لە ڕێکەوتنەکەدا لەوانەش گۆڕانکاری لە بەرنامە ناوەکییەکەی و کشانەوە لە جەنگی ناوخۆی سوریادا، ئەگەر نا ئەوا ڕووبەڕووی سزای ئابووری توند دەبێتەوە.

ماس سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە وتی " لێرەوە گەشت دەکەم بۆ واشنتن تاوەکو لەگەڵ وەزیر پەمپیۆدا کۆببمەوە و هەلی ئەم کۆبوونەوەیەش بقۆزمەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکە."

ماس لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی وڵاتانی بیستدا لە ئەرجەنتین ئەم لێدوانانەی بۆ ڕۆژنامەنووساندا. بەڵام ماس بەرواری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پەمپیۆدا دیاری نەکرد.

ماس لە ماوەی ڕابردوودا وتبووی کە وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت پارێزگاری لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکەن تەنانەت بە بێ بوونی ئەمەریکاش.

ماس وتیشی " پێمان وایە بەبێ ئەم ڕێکەوتنە ڕووبەڕووی مەترسی ئەوە دەبینەوە کە ئێران دەست بکاتەوە بە پەرەپێدانی بەرنامە ناوەکییەکەی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG