Accessibility links

ئەڵمانیا پێشوازی لە ئامادەیی ئەمەریکا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس پێشوازی لە ئامادەیی ئەمەریکا کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و داوای لە هەموو وڵاتان کرد بە ئێرانیشەوە کار بکەن بۆ کۆتای هێنان بە قەیرانەکە.

ماس پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێشوازی لەو ئەنجامە دەکەین کە کۆمەڵەی حەوت لە بیاغتیس پێی گەیشتووە، مەبەستم لێرەدا ئەوەیە ئەمەریکا ئێستا زیاتر ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن، دەبێت هەمووان ڕۆڵی خۆیان ببینن، بە ئێرانیشەوە، بۆ ئەوەی ڕەوشەکەی ناوچەکە هێوربکرێتەوە و دەمانەوێت ئێمەش ڕۆڵێک لەوەدا ببینین."

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەگەر بارودۆخێکی گونجاو هاتە پێشەوە ئەوا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن ڕۆحانیدا کۆدەبێتەوە بۆ کۆتای هێنان بە کێشەکان سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015.

ماس وتی " هەرشتێک گرژییەکان کەم بکاتەوە بەسوودە. هیچ لایەنێک جەنگی ناوێت. دەبێت گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی تەنگەی هورموز بکرێت و دەمانەوێت هەتا بتوانین یەکگرتووبین لە یەکێتی ئەوروپادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG