Accessibility links

وتەبێژ: ئەڵمانیا بیر لەوە ناکاتەوە بەشداری ئەرکەکەی ئەمەریکا بکات لە هورموز


وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا وتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و تەواوی حکومەت لە ئێستادا بیر لەوە ناکەنەوە بەرلین بەشداری بکات لە ئەرکێکی دەریایی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە تەنگەی هورموز.

وتەبێژەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لە ئێستادا ڕاوێژکار بیر لەوە ناکاتەوە بەشداری لەو ئەرکەدا بکات کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات. هەمووان لە حکومەتدا هاوڕان لەسەر ئەوە."

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەرلین ڕۆژی سێشەممە وتی واشنتن داوای لە ئەڵمانیا کردووە لەگەڵ فەڕەنسا و بەڕیتانیادا بەشدار بێت بۆ پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز و بەرپەرچدانەوەی دوژمنکارییەکانی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG