Accessibility links

ئەڵمانیا: هێشتا زووە باس لە بەشداریکردن لە ئەرکێکدا بکرێت لە تەنگەی هورموز


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس بە پەرلەمانی وڵاتەکەی نەوتووە ئەڵمانیا دەیەوێت بەشداربێت لە پلانەکەی بەڕیتانیادا بۆ پێکهێنانی ئەرکێکی دەریایی بە ڕابەرایەتی ئەوروپا بەمەبەستی پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز.

گروپی ڕاگەیاندنی ئاڕ ئێن دی لە ماوەی ڕابردوودا لە زاری بەشداربوونی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوەماس وتوویەتی " دەمانەوێت لەوێ بین."

بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی " وەزیر شتی لەوشێوەیەی نەوتووە."

وتیشی " هێشتا زووە باس لە ئەگەری شێوازەکانی بەشداریکردنی ئەڵمانیا بکرێت." وتیشی وتوێژەکان لەگەڵ بەڕیتانیا و فەڕەنسادا تا ئێستا " داوای بەشداریکردنی سەربازیی ئەڵمانیای تێدا نەکراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG