Accessibility links

ئەڵمانیا: دەبێت کات بەفیڕۆ نەدەین و دەست بکەین بە دانوستاندنەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


جێگری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای کرد کات بەفیڕۆ نەدەن و دەست بکەن بە دانوستاندنەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی کۆشش دەکات بۆ پاراستنی پۆستەکەی لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی بەریتانیادا.

مایکڵ ڕوتی ئەندام لە حیزبەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانی ئانگێلا مێرکڵ بە تەلەفیزیۆنی زێد دی ئێف ی وت ئێمە پێویستمان بەوەیە بەزووترین کات دەست بکرێت بە دانوستاندنەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

وتیشی " سەرەڕای ئەو پرسیارەی کە کێ حکومەت پێک دەهێنێت لە بەریتانیا بەڵام کات تێپەڕ دەبێت، کەمتر لە دوو ساڵمان هەیە بۆ دانوستاندنەکانی هاتنە دەرەوەکە، لەبەر ئەوە نابێت ئێستا هیچ کاتێک بەفیڕۆ بدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG