Accessibility links

مێرکڵ: ئەنجامەکە هەرچۆنێک بێت ئامادەین بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دەکەوێت و گفتوگۆ لەسەر جیابوونەوەی بەڕیتانیا دەکەن لە یەکێتی ئەوروپا، ئاماژەشی بەوەدا بەرلین ئامادەیە بۆ هەموو پێشهاتەکانی ئەم جیابوونەوەیە.

جۆنسن هەوڵدەدات ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا رازی بکات وتوێژەکان دەست پێبکەنەوە یاخود بەرگەی ئەنجامی جیابوونەوەکە بگرن، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن جیاببێتەوە.

مێرکڵ وتی " ئامادەین بۆ هەر ئەنجامێک، دەتوانین ئەوە بڵێین تەنانەت بەبێ هیچ ڕێکەوتنێکیش. بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا هەوڵدەدەم تاوەکو کۆتا ڕۆژی دانوستانەکان چارەسەر بدۆزمەوە."

وتیشی " پێم وایە جیابوونەوە بە ڕێکەوتنێک هەمیشە باشترە. بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، ئامادەین بۆ بەدیلەکەش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG