Accessibility links

مێرکڵ: تورکیا نابێت ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی تورکیا نابێت ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا و هەوڵدەدات هەڵوێستێکی ئەوروپی هاوبەش لەگەڵ سەرکردەکانی تری یەکێتی ئەوروپادا بدۆزێتەوە سەبارەت بەم بابەتە.

مێرکڵ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی ئەگەر دووبارە وەکو ڕاوێژکار هەڵببژێردرێتەوە ئەوا هەوڵەکانی تورکیا بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەوەستێنێت و وتی " ڕاستیەکە ڕوونە و ئەوەیە کە دەبێت تورکیا نەبێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا."

وتیشی " لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ هاوتاکانما قسە دەکەم بۆ ئەوەی بزانین دەتوانین بگەینە ڕێکەوتنێک لەسەر هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بەم بابەتە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گفتوگۆی هاتنەناوەوەیە بهێنین."

واچاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم لێدوانانەی مێرکڵ گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا زیاتر ببن دوای ئەوەی مێرکڵ ڕۆژی هەینی وتی بەرلین دەبێت بە توندی وەڵامی تورکیا بداتەوە لەدژی دەستگیرکردنی هاوڵاتیە ئەڵمانیەکان لەلایەن بەرپرسانی تورکییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG