Accessibility links

ئەڵمانیا سەرکۆنەی تورکیا دەکات سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکەوانانی مافی مرۆڤ


حکومەتی ئەڵمانیا سەرکۆنەی تورکیای کرد سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکەوانانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و کە لەنێویاندا چالاکەوانێکی ئەڵمانی تێدایە بە ناوی پیتەر شتویدنەر دوای ئەوەی تورکیا بڕیارێکی دەرکرد لەسەر بەردەوامبوون لە دەستگیرکردنی چالاکەوانەکانی مافی مرۆڤ و بە تۆمەتی پشتیوانی کردن لە تیرۆر تۆمەتباری کردن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی " حکومەتی ئەڵمانیا سەرکۆنەی دەستگیرکردنی پیتەر شتویدنەر و چالاکەوانانی تر دەکات کە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن لە تورکیا، داواش دەکەین بەزووترین کات ڕزگار بکرێن."

وتیشی تۆمەتبارکردنی کەسانێکی وەکوو پیتەر شتویدنەری بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ شتێکی " بێ مانایە" "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG