Accessibility links

ئەڵمانیا هێزەکانی لە بنکەی ئاسمانی تورکیا دەکشێنێتەوە


بەرپرسێکی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند وڵاتەکەی دەستیکردووە بە کێشانەوەی هێزەکانی لە بنکەیەکی ئاسمانی تورکیا کە لەوێ پشتیوانیان لە ئەرکە سەربازییەکانی دژی ڕێکخراوی داعش دەکرد ئەوەش لەمیانەی ناکۆکییەکانیاندا لەگەڵ ئەنقەرە سەبارەت بە سەردانیکردنی نوێنەرانی ئەڵمانیا بۆ بنکەکە.

کشانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە بنکەی ئەنجەرلیک هەنگاوێکی ترە لە ناکۆکییە زۆرەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دوای ئەو کەمپینەی تورکیا دەستی پێکرد دژی ئۆپۆزسیۆن و کودەتاکەی تورکیا و سیاسەتی تورکیا بەرامبەر ئەڵمانیا.

وابڕیارە فڕۆکە جەنگییە ئەڵمانییەکان هەتاکوو کۆتایی مانگی حەوت لە بنکەی ئەنجەرلیک بەردەوام ببن ئەوەش بۆ پشتیوانیکردنی ئەرکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان دژی ڕێکراوی داعش لە سوریا و عێراق.

لەم کاتەدا پێداویستییە گرنگەکان دەگوازرێنەوە بۆ بنکەیەکی ئاسمانی نوێ لە ئوردن و وابڕیارە هەتاکوو مانگی دە هەموو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەڵمانیا لەوێ جێگیر ببن.

شایەنی باسە تورکیا ڕێگەی نەدا نوێنەرانی ئەڵمانیا سەردانی بنکە ئاسمانییەکە بکەن و وتی دەبێت لەپێشدا ئەڵمانیا بەرنامەی خۆی بەرامبەر تورکیا باشتر بکات.

مانگی پێشوو پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG