Accessibility links

ئەڵمانیا: رێز لە مافی تورکەکان دەگرین لە بڕیاردانیاندا سەبارەت بە دەستوری وڵاتەکەیان


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتیان حکومەتی ئەڵمانیا ئاگاداری ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانەکەی تورکیایە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستوور و ڕێز لە مافی هاوڵاتیانی تورکیا دەگرین لە بڕیاردانیاندا سەبارەت بە دەستووری وڵاتەکەیان

دوو کاربەدەستەکەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند " گەلی تورکیا داواکران دەنگ بدەن بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا، حکومەتی ئەڵمانیا ئاگاداری ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەموارکردنەوەکەیە و ڕێز لە مافی تورکەکان دەگرێت لە بڕیاردانیاندا سەبارەت بە دەستووری وڵاتەکەیان."

وتیشیان " ئەنجامەکان لەیەک نزیکەکان دابەشکارییەکی قووڵ دەردەخەن لە کۆمەڵگەی تورکیدا و سەرکردایەتی تورکیا و سەرۆکی تورکیا بەرپرسیارییەتێکی گەورەیان لەبەردەمدایە."

مێرکڵ و گابرێل وتیان حکومەتی ئەڵمانیا وا چاوەڕێی حکومەتی تورکیا دەکات کە " گفتوگۆیەکی ڕێزدارانە" ئەنجام بدات لەگەڵ هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەی تورکیدا و هەروەها لەگەڵ هەموو لایەنەکانی تردا دوای دەنگدانەکەی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG