Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: تورکیا لەژێر فەرمانڕەوایی ئەردۆگاندا هەرگیز نابێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتی تورکیا لەژێر فەرمانڕەوایی ڕەجەب تەیب ئەردۆگاندا هەرگیز نابێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا چونکە ئەردۆگان گفتوگۆکانی بوونە ئەندامی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا بەجدیی وەرناگرێت.

سیگمار گابرێل لەمیانەی چاوپیکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بێڵد ئەم لێدوانانەی داو و لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دوای ئەوەی ئەردۆگان داوای لە ئەڵمانیە بە ڕەچەڵەک تورکەکان کرد واز لە حیزبە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا بێنن لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوودا.

گابرێل وتی " ئاشکرایە بەم شێوەیە تورکیا هەرگیز نابێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا."

وتیشی " ئەمە مانای ئەوە نیە ئێمە ئەوانمان نەوێت بەڵام حکومەتی تورکیا و ئەردۆگان دووردەکەونەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەوروپا بەرگرییان لێدەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG