Accessibility links

بەرپرسی کاروباری ڕاوێژیی ئەڵمانیا: ڕەفتارەکانی تورکیا جێی قبوڵکردن نین


پیتەر ئەڵتمایەری بەرپرسی کاروباری ڕاوێژیی ئەڵمانیا وتی ڕەفتارەکانی تورکیا جێی قبوڵکردن نین و ئەرکی ئەڵمانیایە هاوڵاتیان و هاوبەشەکانی بپارێزێت بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندییە بەهێزەکانیشی لەگەڵ ئەنقەرەدا بپارێزێت.

دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر کاربەدەستانی تورکیا شەش چالاکەوانی مافی مرۆڤیان لە تورکیا دەستگیرکرد لەنێویاندا ئەڵمانیەکی تێدابوو لە میانەی ئەو کەمپینەی تورکیا دەستیپێکردووە لەدوای هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیا لە ساڵی ڕابردوو لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا تێکچوون.

ئەڵتمایەر بە ڕۆژنامەی وێڵت ئەم سۆنتاجی وت " پەیوەندییەکی باشمان دەوێت لەگەڵ تورکیادا بەڵام ئەوە ڕوونادات هەتاکوو وڵاتەکە یاسا بەڕێوەی نەبات."

کاتێک سەبارەت بەوەی تورکیا ڕێی نەدا نوێنەرانی ئەڵمانیا سەردانی بنکە سەربازییە تورکییەکە بکەن و هەروەها سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکەوانە ئەڵمانیەکە پرسیاری لێکرا ، ئەڵتمایەر وتی " ڕەفتارەکانی تورکیا جێی قبوڵکردن نین."

پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکە خراپتر بوو دوای ئەوەی تورکیا ڕۆژنامەوانە تورکیە بە ڕەگەز ئەڵمانیەکەی دەستگیرکردوو و ئەڵمانیا هێزەکانی لە بنکەی سەربازیی ئاسمانی تورکیا کشانەوە.

ئەڵتمایەر وتی بەرلین داوا لە تورکیا دەکات چالاکەوانی ئەڵمانی پیتەر شتیدتنەر و ڕۆژنامەنووس دینیز یوجال ئازاد بکات چونکە هیچ هۆکارێکی ڕوون و ئاشکرا نیە لەسەر دەستگیرکردنەکەیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG