Accessibility links

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەوە لە ئەڵمانیا زیاتر لە 20 کەس برینداربوون


پۆلیسی ناوخۆ ڕایگەیاند بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەردا لە شاری دیسبۆرگی ئەڵمانیا نزیکەی 20 کەس برینداربوون و دوانیان لە باردۆخێکی مەترسیداردان.

بەرپرسێکی پۆلیس وتی دوو شەمەندەفەرەکە لە تونێلەکەدا خۆیان کێشاوە بە یەکتردا و هۆکاری ڕووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. وتیشی 20 کەس برینداربوون.

بەرپرسێک لە لیژنەی گواستنەوە وتی ڕووداوەکە لە کاتژمێر 15:20 خولەک بە کاتی ئەوروپای ناوەڕاست ڕوویداوە لەژێر ڕووباری ڕۆڕدا.

ڕۆژنامە ناوخۆییەکان و کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن بڵاویان کردەوە کە زیاتر لە 30 کەس لە ڕووداوەکەدا برینداربوون.

وتەبێژی لیژنەی گواستنەوە وتی بەرپرسان بەخێرایی پاسیان ناردووە بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکان و یارمەتیدان لە جووڵەی هاتوچۆدا.

جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا هێشتا لە باری نائاساییدایە بەهۆی هێرشەکانی تیرۆریستانەوە دوای کوژرانی 20 کەس لە هێرشێکیدا بۆ سەر بازاڕێک لە بەرلین لە مانگی دوانزەی ساڵی 2016 دا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG