Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ناکرێت ئەسەد بەشێک بێت لە چارەسەرەکان لە سوریا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی ململانێکانی سوریا پێویستیان بە چارەسەرێکە کە لەڕێی دانوستانەوە بدۆزرێتەوە لەنێوان هەموو هێز و لایەنەکانی ناوچەکەدا، وتیشی پێی وانیە ئەو کەسەی کە چەکی کیمیایی دژی گەلەکەی بەکارهێناوە بەشێک بێت لەو پڕۆسەیە.

ئەم لێدوانەی ماس لەکاتێکدا هات کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێت ئەسەد بەشێک بێت لە چارەسەرەکانی ناکۆکییەکانی سوریا یاخوود نا.

ماس پێش ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپادا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " چارەسەرێک دەبێت کە هەموو ئەوانە بەشداری تێدا بکەن کە دەسەڵاتیان هەیە لە ناوچەکەدا."

وتیشی " ناکرێت کەس پێی وابێت ئەو کەسەی کە چەکی کیمیایی لەدژی گەلەکەی بەکاردەهێنێت بەشێک بێت لەو چارەسەرە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG