ئه‌مرۆ پۆلیسی میونخ له ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند پیاوێک چه‌قۆی له 4 که‌س وه‌شاند و پاشان هه‌ڵاتوه. دوای چه‌ند کاتژمێرێک گومان لێکراو ده‌ستگیرکراوه، پۆلیس له‌لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئایا ئه‌و که‌سه تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامداوه یان نا و ده‌ڵێت ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری 40 ساڵه.
گوته‌بێژی پۆلیس (مارکۆس دیگلۆریا) گوتی "پۆلیس ڕاپۆرتێ سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر هیرشه‌که پێگه‌یشتوه، له‌ناوچه‌ی هایدسن له ڕۆژهه‌ڵاتی میونخ له کاتژمێر 8:30 ی به‌یانیدا ڕوویداوه. گوتیشی دڵنیابوون له‌وه‌ی هێرشبه‌رێک چه‌قۆی له‌خه‌ڵکی وه‌شاندوه.
دیگلۆریا گوتیشی"هێرشبه‌ر په‌لاماری 6 که‌سی داوه - پێنج پیاو و خانمێک – له‌جێگای جیاواز له ناوچه‌که. چواریان بریندار بوون به‌ڵام برینی هیچیان سه‌خت نیه.
دوای هێرشه‌که پۆلیس له ڕێگای تویته‌ره‌وه ئاگه‌داری بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕۆزنهایمه‌ر بڵاوکردوه‌ته‌وه له‌ماڵی خۆیان بمێننه‌وه له‌ناوچه‌ی ویستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ئۆستباهنۆف دوورکه‌وه‌نه‌وه.
تائێستا هیچ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه ئایا هۆکاری ئه‌م هێڕشه چی بووه و به چ مه‌به‌ستێک کراوه.