Accessibility links

شۆڵز 65 ملیار یۆرۆ بۆ پاراستنی ئەڵمانیا لە وەرزی سەختی زستان تەرخان دەکات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت ئەڵمانیا بەلایەنی کەمەوە 65 ملیار یۆرۆ بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و کارەکان لە هەڵاوسان تەرخان دەکات، ئەمەش دوو ڕۆژ دوای ئەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند هەناردەکردنی هەندێک لە گازەکەی بۆ ئەڵمانیا ڕادەگرێت.

داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی دروستبوونی هەڵاوسانی ئابووری لە سەرانسەری جیهاندا و بەرزبوونەوەی نرخەکانی سوتەمەنی لە ئەوروپادا.

شۆڵز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " ڕووسیا چیتر هاوبەشێکی متمانەپێکراوی وزە نیە." وتیشی ئامادەکارییەکانی پێشتری ئەڵمانیا مانای ئەوە بووە کە ئەڵمانیا بە پارێزراوی وەرزی زستان بەڕێدەکات. هەروەها وتی حکومەت دەبێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی هاوڵاتیان و کارەکان لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە.

شۆڵز بە کەناڵی زێد دی ئێفی گوت " ئەڵمانیا وەکو وڵاتێکی دیموکرات ئەم کاتە تێدەپەڕێنێت چونکە ئێمە لەڕووی ئابوورییەوە بەهێزین و وڵاتێکی خۆشگوزەرانین: ئەو دووانە پێکەوە گرنگن. لەگەڵ هەر قورساییەکدا، ئێمە سەربەخۆتر دەبین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG