Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت وڵاتانی عەرەبی گومانیان لە گەورەیی قەتەڕ نیە


l

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتی باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە ئەوەیە کە دەبێت هەموویان ڕێکەون لەسەر ئەوەی کۆمەکی تیرۆر نەکرێت

گابرێل گەشتێکی ئەنجامدا بۆ ناوچەکە کە لەوێ سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بەتۆمەتی پستیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد و قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

گابرێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوە دوو کاتژمێریەکەی لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی عادل جوبەیر وتی " باشترین ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بەکێشەکان ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک کۆمەکی گروپە تیرۆریستیەکانی نەکرێت."

وتیشی " هەموومان دەزانین ئەم کۆمەکی کردنی تیرۆریستانە دەوڵەت ڕێکی ناخات بەڵکوو چەند کەسێک دەیکەن. بەڵام دەبێت بە هەر ڕێگەیەک بێت سەربکەوین لەوەی کۆتایی بێنین بە کۆمەککردنی تیرۆریستان و توندڕەوان."

شایەنی باسە چوار وڵاتە عەرەبییەکە داوا لە قەتەڕ دەکەن کەناڵی جەزیرە دابخات و بنکە سەربازییەکەی تورکیا لە قەتەڕ لاببات و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئێراندا کەم بکاتەوە.

سەرەڕای فشارەکان بۆ سەر قەتەڕ گابرێل وتی لەمیانەی گفتوگۆکانم لەگەڵ جوبەیردا شتێکی وام نەدی کە چوار وڵاتەکە گومانیان لە گەورەیی قەتەڕ هەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG