Accessibility links

سعودیە و ئەڵمانیا ڕێکدەکەون لەسەر هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیاندا


سعودیە و ئەڵمانیا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی پەڕەیەکی نوێ هەڵبەنەوە لە پەیوەندییەکانیاندا دوای ئەوەی لەم مانگانەی دواییدا پەیوەندییەکانیان گرژی تێکەوت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی " لەم مانگانەی دواییدا پەیوەندییەکانمان ڕووبەڕووی لەیەک تێنەگەیشتن بوونەوە و پەیوەندییە بەهێز و ستراتیژییەکانمان لەگەڵ سعودیەدا تێکچوون و ئێمەش بەداخەوەین بۆ ئەوە."

وتیشی " دەبوو زیاتر ڕوون بین لە پەیوەندیی و گفتوگۆکانماندا لەپێناو خۆبەدوورگرتن لە هەڵە لێک تێگەیشتن لەنێوان ئەڵمانیا و سعودیەدا."

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر پێشوازی لە لێدوانەکەی ماس کردوو و داوای لێکرد سەردانی سعودیە بکات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG