Accessibility links

سەرۆکی ئەڵمانیا بۆ پوتن: دەبێت پێکەوە کاربکەین بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە


سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر بە هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتنی وت دڵخۆش نیە بە پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان موسکۆ و بەرلین و پێویستە هەردوولا کاربکەن بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

لە ساڵی 2010 ەوە ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی ئەڵمانیایە بۆ ڕوسیا بەهۆی بەردەوامبوونی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بەهۆی ئەوەوە کە ڕوسیا لە ساڵی2014داقەرمی گرتە خۆیی و جووداییخوازەکان ڕاپەڕینێکیان بەرپاکرد لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە ڕوسیا کۆمەکییان دەکات و هەروەها ئەو تۆمەتانەی ئەڵمانیا بۆ سەر ڕوسیا سەبارەت بەوەی ڕوسیا دەست وەردەداتە سیاسەتی ئەڵمانیاوە، ئەمانە هەموو گرژی خستۆتە نێوان ئەو دوو وڵاتەوە.

شتاینمایەر لە سەرەتایی گفتوگۆکانەوە بە پوتنی وت " زۆر گرنگە ئەم هەلە بقۆزرێتەوە وەکوو دوو سەرۆک بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆکردن وەکو هەوڵێک بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان چونکە ناتوانین بە دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانمان دڵخۆش بین."

دوای گفتوگۆکان پوتن وتی ڕێکەوتووە لەگەڵ شتاینمایەردا لەسەر ئەوەی کە نابێت کێشە سیاسییەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم باشبوونی پەیوەندییەکانیاندا.

پوتن وتی " سەرەڕای کێشە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەڵمانیا وەکو ئێستا نامێننەوە و ئێمە ئامادەین پێکەوە کار بکەین بۆ زیاتر پەرەپێدانی."

شتاینمایەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پوتن وتی " ئێمە زۆر دوورین لەوەی پەیوەندییەکی ئاساییمان هەبێت... هێشتا کۆمەڵێک برین هەن کە چاک نەبوونەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG