Accessibility links

ئەڵمانیا : کریملین خۆی بڕیاردەدات زانیارییەکان بەکاربهێنێت بۆ کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکان یاخود نا


سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا وتی کریملین خۆی بڕیاردەدات کە ئەو زانیارییانەی لایەتی بەکاری بهێنێت بۆ کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا یاخود نا کە ئەو زانیارییانەش بەهۆی هێرشی ئەلەکترۆنییەوە دەستیکەوتووە.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا هانز ماسن وتی ڕێژەیەکی زۆر زانیارییان دەستکەوتووە لەڕێی هێرشێکی ئەلەکترۆنیەوە بۆ سەر ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 و کۆمەڵەی ئەی بی تی 28 هاککەرانی ڕوسیایان تۆمەتبار کرد بە هێرشەکە.

ماسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بوتسدام وتی " دەزگای هەواڵگری ڕوسیا هەوڵدەدات ئەو زانیارییانە لەناوبەرێت کە دەتوانێت بەکاری بهێنێت بۆ کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکان." هەروەها وتیشی " ئەگەر بەکاری بهێنن یان نا ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی سیاسی و پێم وایە ئەو بڕیارەش کریملین دەیدات."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG